ئەمڕۆ دووشەممە 9/10/2018 دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا، لەبارەی دراوە نوێیەكی عێراق و پارێزگاری كردن لێیی گفتوگۆی چری لەسەر كراوە .
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاوی كردەوە كە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی پێنجشەممە هەڵگیراوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی ئامادە بێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەبارەی دراوە نوێیەكی عێراق و پارێزگاری كردن لێیی گفتوگۆی چری لەسەر كراوە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە.
هەربەپێی راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەماندراوە كە چەند پەرلەمانتارێك لەخۆی دەگرن و پەرلەمانتارانی كوردیش ئەندامن.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنەی هەمواركردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.