خانمە روژنامهنووسێكی عەرەب خۆی بۆ پۆستی وتەبێژی حکومەتی نوێی عێراق کاندیدکردووە و رایگهیاندووه سەر بەهیچ حزبێک نییە و دەیەوێت ئەو پۆستە وەرگرێت.
دالیا عەقیدی ڕۆژنامەنووس و بێژەر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە سی ڤی خۆی ناردووە بۆ عادل عەبدول مەهدی کە ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نویی عێراق.
رۆژنامەنووس دالیا عەقیدی تەمەن 50 ساڵ، خۆی بۆ پۆستی وتەبێژی حكومەتی عێراق كاندید كردووە، ئەو ماوەی 30 ساڵ بەردەوامە لە كاری راگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
دالیا عەقیدی دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق لە ساڵی 2003 دا لە كەناڵی ئاسمانی ئەلحورە كاریكردووە و هەروەها وەكو پێشكەشكاری هەواڵ و بەرنامە لە كەناڵی سۆمەریە لە بەیروت كاریكردووە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ واشنتۆن و بەردەوام بووە لە كاری راگەیاندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.