شه‌یما قاسم، شاجوانی پێشووی عێراق رایگه‌یاندووه: دوای تیرۆركردنی تاره فارس هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكراوه كه نۆره‌ی منیش دێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: كه‌سانێك له رێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووم كه دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه نۆره‌ی كوشتنی منیش دێت.
گوتیشی: له ئێستادا له ئورده‌ن نیشته‌جێم و ناگه‌رێمه‌وه عێراق، تا نه‌زانم چ هۆكارێك له‌پشت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه هه‌یه.
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.