له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا لانکرۆزەر لە مانگی ۹ لە پارێزگای دیالە دەدزرێت، فەرمانی دەستبەسەرداگرتنەکەی گەشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پاش گشتاندنی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا لە بەرواری ۸-۱۰-۲۰۱۸ دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگیرێت لەگەڵ شۆفێرەکەیدا.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە ئێستادا شۆفێرەکەی بەپێی مادەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە، لە ماوەیەکی کورت‌دا بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە دەگێڕدرێتەوە بۆ پۆلیسی دیالە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.