میدیاكانی عێراق ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا ئاماژه به‌وێنەی ئەو كەسە ده‌ده‌ن كه تارە فارسی شاجوانى عێراقی كوشتووە ، ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ئه‌و كه‌سه له لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیركراوە.
پێشووتر قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بابەتێكی لەبارەی كوشتنی تارە فارس شاجوانی عێراق بڵاوكردەوە رایگه‌یاند ، تارە فارس لەسەر دەستی گروپێكی توندڕەو كوژرا لەئێستاشدا تیمێكی تایبەتمان بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی ئەو گروپە دروستكردووە.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕاشیگه‌یاند ، ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش به‌دروست كردنى تیمێك سه‌رقاڵى لێكۆلێنه‌وه و به‌دوا داچوونن له‌سه‌ر ده‌ستگیر كردنى ئه‌و گروپه‌ى كه‌كاری كوشتنى تاره فارسیان ئه‌نجامداوه و دواتر ئەندامانی گروپەكە پیشانی گەلی عێراق دەدەین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.