Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:49

عه‌لی عه‌ونى : کۆسرەت رەسوڵ لەپێناوی فەوجێکی عەسکەری بۆ خۆیی‌ و کوڕه‌کانى پالپشتى بەرهەم بووه‌

یەكێتی لەسیاسەتدا تووشی سەرلێشێوان و بێسەروبەری بووە
کوردستان TV
100%


عەلی عەونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت “كۆسرەت رەسوڵ لەپێناوی فەوجێكی عەسكەری بۆ خۆیی‌و یەكێكیش بۆ كوڕەكانی لەو فەوجانەی‌ سەرۆك كۆمار لەگەڵ بەرهەم كەوتووە و پرسی سەرۆك كۆماری لە دەستی كوردستانیان خستە دەستی عەرەب”.

 عەلی عەونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەژماری خۆی لەفەیسبووك وتارێكی بەناوی (شورتەی باش، شورتەی خراپ) بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات”دوای مردنی جەلال تاڵەبانی، یەكێتی نیشتمانی لەسیاسەتدا تووشی سەرلێشێوان و بێسەروبەری بووە. 

لەناو خۆیاندا بەسیناریۆ رۆڵیان دابەش كردووە. یەكێكیان رۆڵی پۆلیسی باش دەبینێت و ئەوەی دیكەیان رۆڵی پۆلیسی پیس و خراپ دەبینێت”. دەشڵێ‌ ” ئەم جارە بۆ پرسی سەرۆك كۆماری و رادەست كردنی بڕیاری كوردستانی بۆ دەستی شیعە و عەرەبەكان كۆسرەت لەپێناو فەوجێكی عەسكەری بۆ خۆی و یەكێكیش بۆ كوڕەكانی لەو فەوجانەی‌ سەرۆك كۆمار، دەگەڵ بەرهەم كەوتووە و پرسی سەرۆك كۆماری لەدەستی كوردستانیان خستە دەستی عەرەب. دادە هێرۆ دایكی هەژاران دژی ئەم كارەیە و ئیدانەی كۆسرەت و بەرهەم دەكات. تەنانەت عەمیدی ئافرەت شانازخان بەیاننامەشی لەدژی بەرهەم دەركردەوە”. عەونی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە “ئەم جارە كۆسرەت پۆلیسە خراپەكە و هێرۆ و ئاهێرۆ پۆلیسی باشن.!!!”. داواش لەپارتی دەكات “كۆتایی بەم گەمە قێزەوەنەی یەكێتی بهێنێت”. دەشڵێ‌ “هەموویان سەروبنی یەك كراسن”.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.