سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، سێ رێگا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆران ئاشكرا ده‌كات.
نه‌ورۆز قازی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به (باس)ی راگه‌یاندووه بۆ دانه‌وه‌ی مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بۆ فه‌رمانبه‌ران چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌یه و گوتی: كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی حیسابی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پاشه‌كه‌وت بچێته ئه‌و حیسابه و فه‌رمانبه‌ر بتوانێت به‌شێكی لێ رابكێشێت، سیناریۆیه‌كی تر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر قه‌رزاری حكوومه‌ت بێت له ئاو و كاره‌با و باج و رسومات له پاشه‌كه‌وت بدرێته‌وه.
گوتیشی: رێگایه‌كی تر كه خۆم پێشكه‌شی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانم كردووه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی ده‌مێنێت، بمێنێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێت، واتا كه‌سێك كه به مووچه‌یه‌كی كه‌م خانه‌نشین ده‌بێـت مانگانه رێژه‌یه‌ك له پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی پێ بدرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.