جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، مام جه‌لال و فوئاد مه‌عسوم له پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هیچیان پێ نه‌كراوه، به‌رهه‌م ساڵحیش هیچی پێ ناكرێت، یه‌كێتیش له هه‌ڵبژرادنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ته‌زویر كردووه.
ساڵح ژاژه‌ڵه‌یی، جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاندووه: یه‌كێتی به ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌و ناتوانێ خۆی به هێزی یه‌كه‌می سلێمانی هه‌ژمار بكات.
ده‌شڵێت: یه‌كێتی پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ته‌زویر كردووه.
ژاژه‌ڵه‌یی له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كردی كه بۆ پۆستێك وازی له حزبه‌كه‌ی هێنا، كارێكی بێ مه‌عنا بوو.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: مام جه‌لال و فوئاد مه‌عسوم له پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هیچیان پێ نه‌كراوه، به‌رهه‌م ساڵحیش هیچی پێ ناكرێت، به‌غداش منه‌تمان به‌سه‌ردا ده‌كات كه پۆستی سه‌رۆك كۆمارمان ده‌داتێ ، له كاتێكدا پۆسته‌كه هیچ سوودێكی بۆ كورد نییه.
سه‌رچاوه / رۆژنامه‌ی باس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.