لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە(١)ی ساڵی ٢٠١٦ پشت بەستن بەیاسای مامەلەکردن بە هۆکانی گواستنەوەی دەست بەسەرداگیراو و جێهێڵراو ( قانون التصرف فی المرکبات المحجوزه والمتروكه) ژمارە (٨)ی ساڵی ١٩٨٧.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە هەلدەستێت بە فرۆشتنی (١٨٩٥) هەزارو هەشت سەدو نەوەدو پێنج ماتۆڕی دەست بەسەرداگیراو لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بە شێوەی سکراب کردنی ماتۆڕەکان.
تایبەتمەندییەکانی زیادکردنەکە بەم شێوەیە دەبێت:
1. گشت خەسلەتەکانی ماتۆڕسکیلەکان لەلیستی تایبەتدایە وە هەرکەسێک ئارەزوومەندی بەشداریکردن دەبێت لەو زیادکردنە دەتوانێت لیستی ماتۆڕەکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەبەشی یاسا لە تاسڵوجە وەربگرێت.
2. زیادکردنەکە لە بەرواری 22/10/2018 ئەنجام دەدرێت کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی.
3. گشت خەرجییەکانی بلاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکرا دەکەوێتە ئەستۆی کڕیار.
4. هەرکەسێک ئارەزووی بەشداربوونی هەبێت لە زیادکردنە ئاشکراکەدا دەبێت بڕی (١٠٪) نرخی خەمڵێنراو وەک بارمتە بەچەکی پەسەند کراو پیشکەشی لیژنە بکات.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.