Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:00

خشته‌ى پێدانى کاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان له‌م مانگه‌ ڕاگه‌یاندرا

له‌ڕاگه‌یاندراوی كاره‌با
کوردستان TV
100%

 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما و زیادبوونى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتمانى، له‌سبه‌ینێ 10/10/2018 گۆڕانكارى له‌ به‌رنامه‌ى كاركردنى موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانى ناوشارى سلێمانى ده‌كرێت و كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

 هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، به‌پێى به‌رنامه‌ نوێیه‌كه‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانى له‌كاتژمێر 8ى به‌یانى تا 12ى نیوه‌ڕۆ كارناكه‌ن و ئه‌گه‌ر كاره‌باى نیشتمانیش بكوژێته‌وه‌، واتا له‌ كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ تا 8ى به‌یانى رۆژى دواتر، له‌ئاماده‌باشى ده‌بن، هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتیمانى كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن.

له‌كۆتادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، داواكارین  له‌موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌سبه‌ینێوه‌ پابه‌ندى به‌رنامه‌ نوێه‌كه‌ ببن و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌چوار رۆژ، یه‌ك رۆژ له‌كاتژمێر 8ى به‌یانى بۆ 12 ى نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.