ئومێد خۆشناو له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، ئه‌و کوڕه‌ی له وێنه که ده‌یبینن،کوڕێکی که‌رکوکی خاک داگیرکراوه و پاش ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری خیانه‌ت له هه‌ولێر ده‌ژی.
پارساڵ له ڕۆژی پیرۆزی ڕیفراندۆم خودای گه‌وره کوڕێکی پێداو ناوی نا ڕیفراندۆم.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێک پێش ئێستا هاته لای من و یه‌ک داوای هه‌بوو،ئه‌ویش له ڕۆژی ڕیفراندۆم کوڕه‌که‌ی بگه‌ێنێته باوه‌شی پڕ له میهری شای ڕیفراندۆم و بچێته خزمه‌ت سه‌رۆک.
ئیتر منیش ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاریه‌کم نیشاندا‌و هه‌وڵم دا ڕۆژی ڕیفراندۆم بیگه‌ینمه خزمه‌ت سه‌رۆک بارزانی.
به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن نه‌توانرا،ئه‌ودیداره ڕێک بکه‌وێت.
ئومێد خۆشناو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، به‌یانیه‌که‌ی ڕۆژی بیست و پێنجی ئه‌یلول ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و گووتی ئێواره بێمه یاریگای فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری،ده‌توانی یارمه‌تیم بده‌ی بچمه خزمه‌ت سه‌رۆک،منیش له‌لایه‌ک وه‌ک کاندیدێک زۆر سه‌رقاڵ بووم،لهلاکهیتریش زۆر بهزهحمهتم ده‌زانی باوکی ڕیفراندۆم من ببینێته‌وه له‌نێو ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌ی نێو یاریگا،
به‌ڵام کاتێک له‌و دیو ده‌رگاو له پشتی ته‌لی یاریگا بینیم ئیشاره‌تم بۆ ده‌کات چوومه لای و داوام له پاسه‌وانه‌کان کرد،ڕێگه‌ی بده‌ن دێته لای من،هاوکاریان کردوو هێنامه ژوور.
ئومێد خۆشناو نوسیویهتى ، دواتر چومه خزمه‌ت سه‌رۆک،بهجانبیانم گۆت،ئه‌زبه‌نی کوڕێکی که‌رکوکی له‌ڕۆژی ڕیفراندۆم منداڵێکیان بووه‌و ناوی ناوه ڕیفراندۆم و داوای وێنه‌یه‌ک ده‌کات،ئیزن هه‌یه بیهێنمه خزمه‌تت،سه‌رۆکی بارزانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و فه‌رمووی بیهێنه.
ئیتر ده‌ستیم گرتوو چوینه خزمت سه‌رۆک،ئاواتی ئه‌و کوڕه که‌رکوکیه باوکی ڕیفراندۆم هاته‌دی وێنه‌ی له گه‌ڵ شای ڕیفراندۆم گرت.
لهكۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئاواتی ڕیفراندۆمچیه‌کان بێته‌دی و خائینانیش له‌به‌رده‌م دادگای خیانه‌تکاران ببینین و به ئاواتی گه‌وره‌ی خۆمان بگه‌ین....
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.