لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان خشتەى دەست پێكردنى باران لە هەرێمى کوردستان لە ماوەى (2009-2010) تا ساڵى (2017-2018)
سەرەتاو دەست پێ کى وەرزى باران بارین لە هەرێمى کوردستان بە گشتى دەکەوێتە دواى 23-9ى هەموو ساڵێک کە هاوکاتە لەگەڵ دەست پێ کردنى وەرزى پایز , بەلام هەندێ ساڵ باران بارین پێش کەوتووەو لە پێش ئەم ڕێکەوتە باریووە .
1 – نزیکترین ماوەى باران بارین لەماوەى 10 ساڵى پێشووتر لە (2015-2016) بووە کە لە ڕیکەوتى 6-9 وەرزى باران لەو ساڵە دەستى پێ کرد وە دادەنرێت بە ماوەى پڕ باران ترین ساڵ لە ماوەى 10 ساڵى رابردوو کە هەریەکە لە سەنتەرى پارێزگاکانى (هەولێر-سلێمانى-دهۆک) (500 ملم-860ملم-614) ملم کۆى گشتى بارانیان هەبووە .
2 – کەمترین ڕێژەى باران بارینى تۆمارکراو لە ماوەى دە ساڵى رابردوو لە(2008-2009) بووە .(هەولێر-سلێمانى-دهۆک) (288ملم-347ملم-430ملم).
3 – ساڵى (2017-2018) بە درەنگترین ماوەى دواکەوتنى وەرزى باران بارین دادەنرێت لە ماوەى 10 ساڵى رابردوو لە ڕێکەوتى 30-10- 2017 باران بارین لە تەواوى ناوچەکان دەستى پێ کرد لەسەر ئەو بنەمایە پێشبینى دەکەین ئەم ساڵ دەست پێ کى باران ناگاتەوە ئەم ڕێکەوتە .
ئامادەکردنى /بژار اکرم بەشى پێشبینى/8-10-2018
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.