Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:17

که‌لار.. پۆلیس له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئافره‌تێک گه‌نجێک ده‌ستگیر ده‌کات

داوای بڕێك پاره‌ی لێكردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاكرێ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك سكاڵای هینایه‌ لای پۆلیس و ئاگاداری كردینه‌وه‌ كه‌ گه‌نجێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وینه‌كانی لێ كردوه‌ ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێ نه‌دات.

ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێری ژماره‌ی موبایل و فه‌یسبووكی تۆمه‌تبار مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن دوای پشكنینی موبایلی تۆمه‌تبار ده‌ركه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ی له‌چه‌ندین ئافره‌ت كردوه‌ و داوای پاره‌ی لێ كردوون

پۆلیسی گه‌رمیان هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت: لێره‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هاكی فه‌یسبووك یان وێنه‌ وه‌كوو چه‌كی ده‌ستیان به‌كاردێنن و داوای پاره‌ له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن پۆلیس ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌خاته‌ ژێرچاودێریه‌وه‌و ده‌ستگیر ده‌كرێن و به‌پێی ماده‌ی 2ی یاسای ژماره‌ 6 ی خراپ به‌كارهێنانی موبایل ڕوو به‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ین له‌كاتی بوونی حاڵه‌تی وا به‌هیج جۆرێك پاره‌ به‌وكه‌سانه‌ نه‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌هاندان و به‌رده‌وامیدانیان له‌وجۆره‌تاوانانه‌ به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ پۆلیس له‌حاڵه‌ته‌كه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌..

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.