Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:44

عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌رگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌کان کرده‌وه‌

ده‌بێت له‌ رێگای پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ داواكاری بۆ پۆستی وه‌زاری پێشكه‌ش بكرێت
کوردستان TV
100%


سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق ده‌رگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان كرده‌وه‌ رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له‌خۆی راده‌بینێت با له‌ سبه‌ینێوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی خۆی تۆمار بكات.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆی بۆ پۆستی وزاری كاندید ده‌كات پێویسته‌ له‌ رێگای پێگای ئه‌لیكترۆنی داواكاری پێشكه‌ش بكات كه‌سێكی لێهاتوو بێت، بۆ پۆستی داواكراو.

سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كاندید ده‌كات CVی خۆی بنێرێت تا بیسه‌لمێنێت به‌پێی ده‌ستور و یاسا كارپێكراوه‌كان، مه‌رجه‌كان ده‌یگرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران هاتووه‌ له‌ كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی سه‌بینێ سێشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ده‌ست به‌ خۆكاندیدكردنی ئه‌لیكترۆنی له‌ وێبسایتی ناوبراو بكات و دوا واده‌ش كاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018یه‌ و له‌وكاته‌دا وێبسایته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی داده‌خرێت، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داواكاری وه‌رناگیرێت.
 
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێرداوی عێراق ته‌ئكید له‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر گه‌ل و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ماوه‌ی ده‌ستووریدا ده‌كاته‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا كۆشش بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر منهه‌جێكی دیاریكراو ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك دیداری زۆر كه‌سی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجامداوه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت خۆی كاندید بكات پێویسته‌ خاوه‌نی پسپۆری و ئه‌زموونێكی باشی هه‌بێت.  

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوو داوای لێبووردن له‌و هه‌موو كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ رۆژان بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی ده‌كه‌ن و نامه‌ی كه‌سی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌بێت له‌ رێگای پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ داواكاری بۆ پۆستی وه‌زاری پێشكه‌ش بكرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.