Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 00:04

چه‌ند رۆژى تر ناوى قوتابیانى وه‌رگیراو له‌ زانکۆ و په‌یمانگاکان رادەگەیەندرێت

وەرگرتنی قوتابیان بە پێی پلانی زانکۆکانە
کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، زۆربەی کارەکانی ناوی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان تەواوبووە، لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا ناوەکان رادەگەیەندرێت.

محەمەد سابیر، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، کارەکانی ئەو لیژنەیە لە تەواوبووندایە و گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

سەبارەت بە وەرگرتنی ژمارەی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەمساڵی خوێندن ئاماژەی بەوەکرد،"وەرگرتنی قوتابیان بە پێی پلانی زانکۆکانە و ئەوان دیاریدەکەن کە توانای وەرگرتنی چەند قوتابیان هەیە".

ساڵی رابردوو ڕۆژی ٢٤ی١٠ی٢٠١٧، ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان لە رێگەی زانکۆلاینەوە راگەیەندرا و حەوت ھەزار و ٢٧٣ قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەڕێگەی سیستەمەکەوە وەرگیران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.