گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گوندی ئازیانه‌ی سەر بە شارۆچکەی قوشتەپە لە هەولێر، ژن و مێردێک گیانیانلەدەستدا و دوو منداڵیشان بە سەخەتی برینداربوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هه‌ولێر لەبەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند، كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای گوندی ئازیانه كه یه‌كێكه له گونده‌كانی ناحیه‌ی قوشته‌په ئەندامانی یەك خێزان بە ماتۆڕسكیلێكی سێ تایه كه شۆفێر و سێ سه‌رنشینی له‌سه‌ر بوو به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه خۆی كێشاوە به ده‌روازه‌ی پردی سه‌ر رێگایه‌كه.
حاجی گوتیشی، بەهۆی كەوتنە خوارەوەی یه‌كێك له راگره‌كان ماتۆڕسكیله‌كه له پرده‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا شۆفێره‌كه و هاوژینەكەی گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو منداڵیشیان به سه‌ختی برینداربوونە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی تیژرەوییەوە ئەوخێزانە توشی رووداوەكە بوونە وتەبێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت: سه‌ره‌خۆشی خۆمان به ماڵباتی قوربانییه‌كان راده‌گه‌یێنین و نزای زوو چاكبوونه‌وه بۆ زامداره‌كان دەخوازین، رووی قسه‌مان له بەرپرسانی رێگەوبانی هه‌ولێر و ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له‌دروستكردنی ئه‌م پرده‌وه و پێیان دەڵێین، ئه‌گه‌ر پردێك راگره‌كه‌ی توانای گێڕانه‌وه‌ی ماتۆڕسكیلێكی سێ تایه‌ی نه‌بێت، ئه‌ی چۆن ده‌توانێت ئۆتۆمبێلێك بگێڕێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.