شێروان زار، گوتەبێژی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ دوو شەممە 8-10-2018 بە ئامادەبوونی نوێنەرێكی یوئێن، لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكانی هەڵبژاردن تەواو دەكەین و بەكۆی گشتی، هەزار و 45 سكاڵا له ههلبژاردن تۆماركراوە و 228 سندووقیش قردێلەی سووریان لێدراوە، ئەمڕۆ لێكۆڵینەوە لەسەرجەمیان تەواو دەبێت و ئەندامانی كۆمیسیۆنیش دوا بڕیار لەبارەیانەوە دەدەن".
گوتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردەوە "سكاڵا و قردێلە سوورەكان گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی ئەو كورسیانەدا دێنێت كە تاوەكو ئێستا راگەیەنراون".
لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڕێوەچوو، بەپێی ئەو ئەنجامانەی تاوەكو ئێستا راگەیەنراون، پارتی 44 كورسی و یەكێتی 21 كورسی و گۆڕان 12كورسی و نەوەی نوی 8 كورسی و كۆمەڵ 7 كورسی و هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح 5 كورسی و هاوپەیمانی سەردەمیش1 كورسی بەدەستهێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.