وته‌بێژی كۆمسیۆن رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی پێنج كه‌سی له كۆمسیۆن و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رقاڵێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایانهن.
لیژنه‌یه‌كی پێنج كه‌سی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رقاڵێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایانهن كه له رۆژی ده‌نگدانی په‌ڕله‌مانی كوردستان تۆماركراون.
له‌وباره‌یه‌وه‌ش شێروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆن رایگه‌یاند كه دووسه‌د و بیست و هه‌شت سندوق قرتێله‌ی سووریا‌ن لێدراوه و به‌مه‌ش گۆرانكاری به‌سه‌ر ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كاندا دێت.
لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، جەختی لەوەكردەوە، ماوه‌یه‌كی پێویسته ناتوانن ئەنجامی كۆتای هەڵبژاردن رابگەیەنن، چونكە لێكۆڵینەوە لەسكاڵاكان كاتێكی زۆری دەوێت و تا ئەوكاتە كۆتای پێ نایەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.