Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 18:56

پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق به‌ پلانێکى هاوبه‌ش رووبه‌رووبونه‌وه‌ى داعش ده‌بنه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

بەسەرپەرشتیی وەزیری  پێشمەرگە بە وەکالەت، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌ داعش، بەڕێوەچوو، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری هاوپه‌یمانان و هه‌ماهه‌نگیان له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراقی كرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 8/10/2018 به‌سه‌رپه‌رشتیی كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ (به‌ وه‌كاله‌ت)، به‌ ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتى و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د، سه‌رۆكى ئه‌ركانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

وەزارەتی پێشمەرگە، لەو راگەیاندراوێكدا، باسی لەوە کردووە، کە له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت باسی له‌ بارودۆخى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى تری عیراق كردووە، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ‌‌ جموجۆڵی تیرۆرستانى داعش له‌ زیادبووندایه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ پێویستى زانیووە، کە پلانێكى هاوبه‌ش له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى داعش دابندرێ.

ئەوەش روون کراوەتەوە، کە هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان ئاماژه‌ى به‌دوا پێشهاته‌كانى سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى سوپای سووریای دیموكرات، بۆ پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و پاراستى سنووره‌كانى عێڕاق كرد، هاوكات مه‌ترسی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌شێك له‌ تیرۆرستانى داعش روو له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێڕاق بكه‌ن.

وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دواتر راپۆرته‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری و میره‌ خوێندرایه‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ رووداوه‌كانى چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ناوچه‌ جیاجاكانى عێڕاق كرا، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ktcc له‌ هاوپه‌یمانان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى مه‌شقی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ باس له‌ دوا پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى مه‌شق و راهێنان كرا و تیشكخرایه‌ سه‌ر گرنگی و بایه‌خی بنكه‌كانی مه‌شق كرایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.