فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام پێشوازی له مارتین وار كۆنسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی یه‌ده‌كی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی بوو، كۆنسولی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر پیرۆزبایی پێشكه‌ش به سه‌ركردایه‌تی پارتی كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی و هیوای خواست كه به زووترین كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت و سه‌ركه‌وتوو بێت له ئه‌ركه‌كانیدا.
له‌م دانیشتنه‌دا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی وێرای به‌خێرهێنانی كۆنسولی گشتی به‌ریتانی له هه‌ولێر، تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و ئاماده‌یی پارتی دیموكراتی كوردستانی دووپات كرده‌وه بۆ هاوكاریكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه ڕاسپێراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا فازڵ میرانی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له لایه‌ن كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هیوادارین بتوانێت زیاتر خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بكات و پارتی دیموكراتی كوردستان درێغی ناكات له پێشكه‌ش كردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی گه‌لی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.