Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:31

به‌وێنه‌ .. هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆی هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕوویدا
کوردستان TV
100%

فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر  له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، كاتژمیًر 11:30  سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌  8 ى 10 ى 2018 ،  ئۆتۆمبێلیكَی جۆری جیتا به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ خۆی كێشا به‌دواوه‌ی تانكه‌رێكی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ پاككردنه‌وه‌ی شار.

فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت  ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شۆفێری جيتاكه‌ برینداربوو ، زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وت 

 هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م ڕووداوه‌  له‌شه‌قامی پشت ماجدی ڕوویداوه‌ ، له‌كاتێك ئه‌م شه‌قامه‌ درێژیه‌كه‌ی له‌سه‌رتایه‌وه‌ تاكۆتایی ناگاته‌ 500مه‌تر  ، كه‌چی خێرایی ئۆتۆمبێله‌ جيتاكه‌ له‌كاتی رووداوه‌كه‌ به‌نزیك له‌ 140كم له‌كاتژمێریك به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ خه‌ملێنراوه‌ ، بڕی تێكچونی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش وات پی ده‌لێت كه‌ خێراییه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌بووه‌


 گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر پرسیار له‌هاوڵاتیان ده‌كات و ده‌پرسێت ، شۆفێرێك له‌م مه‌ودایه‌ كه‌مه‌ به‌م شێوه‌یه‌ لێخوڕینی كردبێت ده‌بێت له‌شه‌قامی 120مه‌تری خێرا به‌چ خێراییه‌ك لێخوڕینی ئه‌نجام دابێت 

فازل حاجی له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌ێنێت ، باره‌فتاره‌كانمان بگۆڕین بۆئه‌وه‌ی داهاتومان باشتر بێت نه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بیت

111


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.