"باخچەی میاو" لە پارێزگای مێرسین باشووری رۆژئاوای تورکیا، دوای ساڵێک لە کردنەوەی، بووتە شوێنێک بۆ بەخێوکردن و حەوانەوەی دەیان ھەزار پشیلە.
"باخچەی میاو" کە ماوەی ساڵێکە لە پارێزگای مێرسین باشووری رۆژئاوای تورکیا کراوەتەوە، بووەتە شوێنێکی گرنگ بۆ بەخێوکردن و حەوانەوەی ھەزارەھا پشیلە کە لەسەر شەقامەکان بێ نان و ئاو بوون، ھەروەھا لە باخچەکەدا چاودێرکردن، خواردن و شوێنی یاریکردن بۆ پشیلەکان دابینکراوە.
ساڵی رابردوو، شارەوانی مێرسین باخچەی میاو لە ناوچەی عەدەنان مەندەریس کردەوە کە لە ماوەیەکی کەمدا بووەتە شوێنێک کە ھەموو پیشلەی سەر شەقامەکانی تیایدا کۆکراویەوە.
دەرگای تایبەت بۆ باخچەکە دروستکراوە بۆ ئەوەی مرۆڤ و و سەگ ناتوانن بچنە ناو باخچەکە، ھەروەھا پشیلەکانیش نەتوانن بێنە دەرەوە، جگە لەوەش بە ئامانجی پاراستنی، کامێری چاودێری لە باخچەکەدا دانراوە.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکی شارەروانی مێرسین، بورھانەددین قوچاماز رایگەیاند کە ئەم باخچەیە بە یەکەم باخچەی تایبەت بۆ بەخێوکردن و حەوانەوەی پشیلەکانی سەر شەقامەکان دادەنرێت کە لە لایەن شارەوانییەکانەوە کراوتەوە.
سەبارەت بە رەوشی پشیلەکان لە باخچەکەدا، بورھانەددین قوچاماز ئاماژەی بەوەدا کە تمێکی تایبەتی ڤێتەرنەری سەربە شارەوانی مێرسین لە باخچەکەدا، چارەسەری ئەو پیشلانەی کە نەخۆشن یان بریندارکراون، دەکەن و گوتیشی:
"باخچەی میاو بووەتە پێشەنگی ھەموو باخچەکانی ئاژەڵ لە جیھان، ھەروەھا پشیلەکان لێرە ھەست بە ئاسوودیەکی زۆر دەکەن و ھاووڵاتییەکی زۆر لە شارۆچەکەکانی دیکەوە سەردانی باخەچەکە دەکەن کە ئەمەش ئێمەی زۆر خۆشحاڵ کردووە".
لای خۆیەوە سەرۆکی فەرمانگەی خزمەتگوزارییەکانی ڤێتەرنەری شارەوانی مێرسین، محەمەد گۆچوک بۆ ئانادۆڵو باسی لەوەکرد کە وەک ئەوەی پێشبینیانکردبوو، گرنگی زۆر بە باخچەی میاو دراوە کە ئەمەش ئەوانی زۆر دڵخۆشکردووە.
باخچەی میاو بە ئامانجی پتەوترکردنی خۆشەویستی ئاژەڵەکان لە لای ھاووڵاتییان بنیاتنراوە و لەمبارەیەوە محەمەد گۆچوک گوتی: "بە کردنەوەی باخچەکە، خۆشەویستی ئاژەڵان لای ھاووڵاتییان پتەوتر بووە".
سەبارەت بە ژمارەی پشلەکان لە باخچەی میاو، سەرۆکی فەرمانگەی خزمەتگوزارییەکانی ڤێتەرنەری لە شارەوانی مێرسین رایگەیاند، ژمارەی ئەو پشیلانەی کە ھێنراون بۆ باخچەکە گەیشتووەتە، سەد ھەزار پشیلە.
محەمەد گۆچوک ئاماژەی بەوەدا کە ھاووڵاتییەکی زۆر لە شارۆچکەکانی دیکەوە سەردانی باخچەی میاو دەکەن، تەنانەت ژمارەیەک لە میدیا نێودەوڵەتییەکان ھەواڵیان لەسەری بڵاوکردووەتەوە.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە داھاتوودا، ھەوڵدەدەن ناوچەیەکی سروشتی تایبەت بە پشیلە لەژێر ناوی "شاری میاو" بنیات بنێن.
AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.