له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە ماوەی ڕۆژانی (1ی10 ی 2018 بۆ 8ی10ی2018 ) هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژئاوا 18 تۆمەتبار دەستگیردەكەن و سەرجەمیان ڕوبەڕوی یاسا دەكرێنەوە بەشێوەیەك كە :
- دەستگیركردنی 4 تەقەكەر .
- دەستگیر كردنی 4 تۆمەتبار بە پێی ماددەی 405-31 .
- دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار بە پێی ماددەی 412 ، لێدانی بە ئەنقەست .
- دەستگیركردنی 8 تۆمەتبار بە پێی ماددەكانی (453 ، 456 ) ، فێڵ كردن و خواردنی پارەی هاوڵاتیان .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت دەستیش گیراوە بەسەر 2 دەمانچە و 1 كڵاشینكۆف .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.