سارا ناتانیاهۆ هاوسه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل به تۆمه‌تی ساخته‌كاریی و گه‌نده‌ڵیی له داراییه‌كانی حكومه‌ت، رۆژی رابردوو یه‌كه‌م دانیشیتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئیسڕائیل سارا ناتانیاهۆ تۆمه‌تباره به‌وه‌ی كه له رێستورانته گرانباییهكانی ئۆرشه‌لیم بایی 100 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیی خواردنی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و میوانه تایبه‌ته‌كانی خۆی خه‌رج كردووه كه ئه‌وه‌ش له پاره‌ی حكومه‌ت بووه، دواتریش به‌رپرسه باڵاكانی ئۆفیسی سه‌رۆك كۆماریی ناچار به ده‌ستكاریی و ساخته‌كردنی پسوله‌كانی ئه‌و رێستورانتانه كردووه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه بووه‌ته هۆی درووستبوونی ئه‌و دۆسیه و سكاڵایه چه‌ندین ساڵی خایاندووه و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی پێشووی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران له دژی ره‌فتاره‌كانی خاتوو ناتانیاهۆ شایه‌تییان داوه.
پارێزه‌رانی خاتوو ناتانیاهۆ پێش ده‌ستپێكردنی دانیشیتنی دادگا وه‌ك توانجێك وتیان: ئه‌وه یه‌كه‌مجاره خاتوونی یه‌كه‌می وڵات به هۆی چه‌ند قاپێك سپاگێتیی ده‌خرێته به‌رده‌م دادگا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه داواكاری گشتیی ئه‌و دادگایه رایگه‌یاندووه كه بابه‌ته‌كه زۆر قورستره له چه‌ند قاپێك سپاگێتیی.
هه‌ڵبه‌ت خاتوونی یه‌كه‌می ئیسڕائیل ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی قبوڵنه‌كرد كه جۆرێك له سازشی یاسایی بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه ئه‌و بڕیه پاره‌یه كه پێی تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌گه‌ریش تۆمه‌ته‌كه‌ی بسه‌لمێنرێت ئه‌گه‌ری هه‌یه تا 5 ساڵ زیندان سزای بۆ دیاری بكرێت.
هه‌ڵبه‌ت خاتوو ناتانیاهۆ پێشتریش به هۆی ره‌فتاری توندوتیژ و سووكایه‌تیكردن به ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندان و كارگوزارانی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران بانگهێشتی دادگا كرابوو بۆ لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام له‌و دۆسییه‌دا ئه‌و بردییه‌وه و به تاوانبار نه‌ناسرا.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.