به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 به‌ئاماده‌بوونى كاكه‌مین نه‌جار به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركرایه‌تى هه‌ولێری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرسی لقى 23ى مه‌خمور و كارگێر و ئه‌ندامانی لق ، به‌ردی بناغه‌ى لقى 23 ى مه‌خموری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌بناری چیای قه‌ره‌چووخ دانرا
له 16 ى ئۆكتۆبه‌ری 2017 ، به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان حكومه‌تى عێراق له‌ڕێگاى هێزه میلیشیاكانیه‌وه هێرشى كرده سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و مه‌خمور به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كه داگیر كرا و 51% ی خاكی كوردستان له‌ده‌ست درا به‌هۆی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ى كرایه سه‌ر ناوچه‌كه
لقی 23 ى مه‌خموری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه‌پێش ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر باره‌گای له‌ناو مه‌خمور بوو ، به‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ى كرایه سه‌ر مه‌خمور باره‌گای لقی پارتى له‌شاره‌كه له‌لایه‌ن حه‌شدو گروپه میلیشیكان ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا ، باره‌گای لقی 23ى له‌دوای 16 ى ئۆكتۆبه‌ر له‌شه‌مامك كراوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش له‌بناری چیای قه‌ره‌چووخ به‌ردی بناغه‌ى نوێی لق دانرا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.