ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، ئازاد تۆفیق له‌پشكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان وه‌ك پارێزگاری نوێى هه‌له‌بجه ده‌ست به‌كاربوو
ناوبراو له‌یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌ست به‌كاربوونى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان لێدوانى دا و ڕایگه‌یاند ، وه‌ك پارێزگاری نوێى هه‌له‌بجه ده‌یانه‌وێت خزمه‌تى ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌كه بكه‌ن له‌و ڕووه‌شه‌وه كاری زۆریان له‌پێشمه و به‌پشتیوانى خودا و خه‌ڵكى هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید و ناوچه‌كه جێ به‌جێ كاری ده‌بن ، ڕاشیگه‌یاند هیوادارم چۆن بە روو سووری هاتووم لێرە دەستبەکاربووم، ئاواش بە روو سووری بڕۆمە دەرەوە
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند کاتێک باس لە پارێزگای هەڵەبجە دەکەین نابێت تەنها باس لە شاری هەڵەبجە بکەین، بەڵکو پارێزگای هەڵەبجە، ناوچەکانی شارەزوور و هەورامانیش دەگرێتەوە کە ئەم سێ ناوچەیە هەمیشە پێکەوە لە شۆڕش و خەباتی کورد پێکەوە بەشداربوون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.