بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل رایگه‌یاند كه سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای سووریا و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێك بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاته‌كانیان، به‌مزووانه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆیتن سه‌رۆك كۆماری رووسیا دیدار و گفتوگۆ ده‌كات. به ئه‌گه‌ری زۆر چالاكییه‌كانی ئێران له سووریاش ته‌ورێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوانیان ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌م بابه‌ته‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، به‌ڵام باسی واده‌یه‌كی دیاری بۆ ئه‌و دیداره نه‌كرد، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه دیداره‌كه به‌مزووانه ده‌بێت.
ناتانیاهۆ ئه‌وه‌شی وت كه به‌نیازه له‌گه‌ڵ پۆتین بابه‌تی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی ئه‌م دوو وڵاته‌ش بخاته به‌رباس.
پێدانی سیسته‌می دژه موشه‌كیی " ئێس 300 "ـیش به سوپای سووریا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل نه‌توانن وه‌كو پێشوو به ئازادیی به‌سه‌ر ئاسمانی سووریادا بفڕن، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ناتانیاهۆ له به‌رده‌م ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌یدا به‌ڵێندا كه رێگه له سه‌قامگیریی سه‌ربازیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ناردانی چه‌كی ئه‌م وڵاته بۆ حزبوڵڵای لوبنان بگرێت.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و دیداره‌ی نێوان هه‌ردووك به‌رپرسی باڵای ئیسڕائیل و رووسیا به ئه‌نجام بگات، ئه‌وا له دوای كه‌وتنی فڕۆكه رووسییه‌كه له سووریا كه تیایدا ئیسڕائیل به تاوانبار دانرا له‌لایه‌ن مۆسكۆوه، ئه‌وه یه‌كه‌م دیداری نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌بێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.