قوتابی كۆلیژی هونه‌ر له به‌شی سینه‌ما " بریار به‌ختیار " وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی خۆی له بواری هونه‌ر ، له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی تازه‌یه .
بریار ئاشكرایده‌كات سەرجەم ستافی دروستکردنی فیلمەکە کەسانی بەئەزموون و پڕۆفێشناڵن ، بە تەکنێکێکی زۆر باش و پڕۆفێشناڵ کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام بده‌ن و سەرجەم دیمەنەکان لە سلێمانی وێنە دەگیرێن .
وتیشی ئه‌م كورته فیلمه یه‌كه‌م كاری هونه‌ری ئه‌وه كه هه‌ر خۆیشی كاری نووسین و ده‌رهێنان و سیناریۆی بۆ ئه‌نجامداوه ، هه‌روه‌ها ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه باس له قوربانیدان لە پێناو خۆشه‌ویستی ڕاستەقینەدا ده‌كات .
بریار به‌ختیار له ساڵی 2006 ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌شداری له 5 كورته فیلم و یه‌ك فیلمی دیكۆمێنتاری ماوه درێژی كردووه ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بواری ریكلام به‌شداری له ژماره‌یه‌ك له رێكلامی بازرگانی كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.