Erbil 15°C سێشەممە 30 نیسان 12:13

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێیەمین کۆنگرەی هوداپاردا بەشداریی کرد

عەلی حوسێن بە ناوی پارتی پیرۆزبایی ئاراستەی هوداپار کرد
کوردستان TV
100%

شاندێکی پارتی لە کۆنگرەی هوداپاردا لە ئانکارا بەشداریی کرد و سەرۆکی گشتیی هوداپار سوپاسی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ بەشدارییان لەو کۆنگرەیەدا.

ئەمڕۆ عەلی حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیی کوردستانی و عێراقی، وەک شاندی پارتی بە یاوەریی نزار بۆتانی و کۆڤان ئەحمەد بیری لە سێیەمین کۆنگرەی ئاساییی ھوداپار لە ئانکارا بەشدارییان کرد.

عەلی حوسێن بە ناوی پارتی دیموکراتی کودستانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی هوداپار کرد بە بۆنەی بەستنی سێیەمین کۆنگرەی پارتەکەیان.

هاوکات لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا لە دانیشتنێکی دۆستانەدا لەگەڵ سەرۆکی گشتیی ھوداپار باسیان لە پەیوەندیی ھەردوولا و رەوشی گشتیی ناوچەکە و پێشهاتەکان کرد، سەرۆکی گشتیی هوداپاریش سوپاسی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ بەشدارییان لەو کۆنگرەیەدا.

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.