ئەمڕۆ ۷-۱۰-۲۰۱۸ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەردەقارەمان ژنێکیان دەستگیرکرد کە پێشتر لە ساڵی ۲۰۱٦ دا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەپێی ماددەی ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی.
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، توانرا تۆمەتبار (س. ر. ع) لەدایکبوی ۱۹۷٥ ، ژنی ماڵ ، کە پێشتر لە ساڵی ۲۰۱٦ فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە لە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ، توانرا ئەمڕۆ لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەردەقارەمانەوە دەستگیر بکرێت، لە ئێستاشدا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.