Erbil 12°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 20:19

ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردن به‌گرنگ وه‌سف ده‌کات

جه‌ختی له‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی پارتی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی ئه‌مریكا ، بڕێت مه‌كگورگ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له‌ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان .

هه‌روه‌ها بڕێت مه‌كگورگ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پارتی به‌ گرنگ وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ـی 10ـی 2018 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ بڕێت مه‌كگورگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری هه‌ولێر.

ktv

هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق تاوتوێ كران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.