ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی رایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن كه ده‌ست درێژی كردبووه سه‌رمنداڵێكی ته‌مه‌ن پێنح ساڵان و دواتر له‌گه‌ڕه‌كی قاهیره كوشتویه‌تی.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: ده‌ستگیراوه‌كه دراوسێی ماڵی منداڵه‌كه بووه له گه‌ڕه‌كی زهور، دانیشی ناوه به‌تاوانه‌كه‌ی و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سزای عادیلانه‌ی خۆی بگات.
ماوه‌یه‌كه له‌چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری به‌غدا دیارده‌ی رفاندنی مناڵان و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ریان سه‌ری هه‌ڵداوه و تا ئێستاش ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه ده‌ستگیركراون.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.