ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 7ـی 10ـی 2018 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له بڕێت مه‌كگورگ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێكهاتبوو له دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد و جه‌ختی له ڕۆڵ و پێگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق تاوتوێ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.