Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:39

ئایا زیانه‌کانی ڤیاگرا ده‌زانیت

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێت هۆی كێشه‌ی زۆر قورس له‌سه‌ر ته‌ندرووستیی جه‌سته‌یی
ئایا زیانه‌كانی ڤیاگرا ده‌زانیت
کوردستان TV
100%

توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی ده‌ریخستووه‌ كه‌ زیاده‌ڕۆیی له‌ به‌كارهێنانی حه‌بی ڤیاگرا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێت هۆی كێشه‌ی زۆر قورس له‌سه‌ر ته‌ندرووستیی جه‌سته‌یی.

ئه‌م حه‌به‌ كه‌ دوو جۆری پیاوانه‌ و ئافره‌تانه‌ی هه‌یه‌ بۆ زیادبوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كرداری سێكس به‌كار ده‌هێنرێت و زیاتریش بۆ كه‌سانێك درووستكراوه‌ كه‌ تووشی لاوازیی كۆئه‌ندامی سێكس بوون.

به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م حه‌به‌ كاریگه‌ری خراپ بخاته‌ سه‌ر چاو و بینایی تووشی كێشه‌ بكات.

هۆكاری نیگه‌رانیی پزیشكان و شاره‌زایانی بواره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ چاوه‌كانی پیاوێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ به‌ هۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌كارهێنانی ڤیاگرا تووشی هه‌وكردن بووه‌ و دوای پشكنینی چاویشی پزیشكان پێیان وتووه‌ كه‌ بارودۆخی زۆر مه‌ترسیداره‌ و به‌ ئه‌گه‌ری زۆر بۆ هه‌میشه‌ ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری له‌ده‌ستداوه‌.

دكتۆر ریچارد رۆزین سه‌رۆكی گروپی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئێمه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ لێڵ بوونی بینایی یه‌كێك له‌ ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌رێنییه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م حه‌به‌یه‌.

ئه‌م دكتۆره‌ ئامۆژگاریی به‌كارهێنه‌ران ده‌كات كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می نه‌ناسراو نه‌كڕن، چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ری حه‌بی ساخته‌كراو ره‌وانه‌ی بازاڕ كرابێت.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.