Erbil 12°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 19:46

هه‌شت رێنمایی بۆ شۆفێریکردن له‌کاتی بارانباریندا بۆ ئه‌وه‌ى گیانتان پارێزراو بێت

له‌ناوه‌ڕۆك ڕێنماییه‌كان بزانه‌
کوردستان TV
100%


١. ماوەی سەلامەتی لەگەڵ ئۆتۆمبیلی پێش خۆتدا بۆ سێ ھێندە زیاتر بکە و ھەوڵ بدە سێ ھێندە ھێواشتر لێ بخورێت، ئەگەر لەخێرایی ٥٠ لێدەخوڕیت ھەوڵ بدە ماوەی نێوانت لەگەڵ ئۆتۆمبیلی پێش خۆتدا ٧٥ مەتر بێت. 

٢. ھەوڵ بدە ئەو خێراییە تێنەپەڕێنیت کەدیاری کراوە و سنوردارە بەڵکو بگەیتە نیوەی ئەو خێراییە. 

٣. ھەوڵ بدە لەکاتی ئیستۆپکردندا بەفشارێکی زۆر و یەکسەری نەبێت چونکە زەوییەکە خز دەبێ و رەنگە بەھۆیەوە ئۆتۆمبیلەکە بسوڕێتەوە و بخلیسکێت. 

٤. ھەوڵ بدە لەناوەراستی رێگاکاندا بڕۆیت و لەو رێگایانەی کەدیزاینی لێژاییە قوڕ و ئاو کۆبێتەوە. 

٥. لەکاتی زۆر باران باریندا مەودای بینین کەم دەبێتەوە ھەوڵ بدە بەووریاییەوە تێپەڕیت و ماوەیەکی زۆر بھێڵیتەوە بۆ ئەگەری فریاکەوتن. 

٦. دەبێ بەر لەوەی بچیتە دەرەوە دڵنیابیتەوە لەسەلامەتی ئیستۆپ و میکانیکی ئۆتۆمبیلەکە و بازنە کارەباییەکان، و فڵچە و بونی ئاو تێیدا. 

٧. دەبێ لەکاتی تێپەڕبون بەلێژایی و پێچەکان و ئاستەنگەکاندا، بەوریایی و بەھێواشی لێ بخوڕیت. 

٨. تا ھەڵمی ئاو لەسەر شوشە و جامەکان کۆنەبێتەوە ھەوڵ بدە پەنجەرە بکەیتەوە بۆ ھەوا گۆڕکێ ئەگەر کەمیش بێت بۆ نوێبونەوەی ھەوای نێو ئۆتۆمبیلەکە.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.