له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه له‌كاتژمێر (پێنج)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (7- 10- 2018)ه‌وه، پردی ده‌باشان له‌شه‌قامی مه‌جیدبه‌گه‌وه تا شاخی گۆیژه‌و ئه‌زمه‌ڕ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر واته تا كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه (8- 10- 2018) داده‌خرێت، به‌هۆی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و رێگه سه‌ره‌كییه.
هاتووچۆی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، شۆفێران ده‌توانن، شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌واری تازه به‌ره‌و بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمودو چاڤیلاند به‌كاربهێنن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.