شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی بلۆمبێرگ وێڕای ئاماژه به حوسییه‌كان وتی سعوودیا خوازیاری درێژه‌كێشانی جه‌نگی یه‌مه‌ن نییه، به‌ڵام وێڕای ئه‌مه خوازیاریش نییه كه حزبوڵڵایه‌كی دیكه له سنووره‌كانی باشووری ئه‌م وڵاته سه‌رهه‌ڵبدات.
شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیا وتیشی: ئه‌و نیگه‌رانیی و هێڵی سووره ته‌نیا په‌یوه‌ندیی نییه به سعوودیاوه، به‌ڵكو هیچ وڵاتێكی دیكه‌ش ناخوازێت حزبوڵڵایه‌كی نوێ له گه‌روویه‌كی هه‌ستیاردا بوونی هه‌بێت كه نزیكه‌ی %15 له قه‌باره‌ی بازرگانیی جیهانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
بن سه‌لمان جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له گوشار هێنان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان و هاوكات هیواداریش ده‌بن كه ئه‌وان خۆیان بۆ دانووستان و گه‌یشتن به رێككه‌وتن ئاماده بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه ئایا جه‌نگی سعوودیا له گه‌ڵ حوسییه‌كان و قه‌یرانی یه‌مه‌ن بووه‌ته هۆی ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ریاز و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانی ئه‌وان یان نا؟ وتی: گرنگیی بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئاڵۆزبوونی تێدكه‌وێت، به‌ڵكو گرنگ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سعوودیایه. ئه‌گه‌ریش ئه‌م بابه‌ته ببێته هۆی كێشه‌ی له‌مجۆره، ئه‌وا ئێمه ناتوانین به هۆی مه‌ترسیی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.