ده‌نگۆی كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی له كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ له ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، فرید هیات پشتبه‌ستن به ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیه كرد كه باس له كوژرانی جه‌مال خاشقجی ده‌كات له كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ و رایگه‌یاند :ئه‌گه‌ر هه‌واڵی كوژرانی جه‌مال خاشقجی راست بێت ئه‌وا كرده‌یه‌كی ترسناكه و كرده‌یه‌كه نایه‌ت به‌خه‌یاڵی كه‌سدا.
فرید هیات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جه‌مال خاشقجی رۆژنامه‌نووسێكی بوێره و گوتی: ئومێده‌وارین هێشتا به‌و شێوه‌یه بێت. به عاشقی وڵاته‌كه‌ی و باوه‌ڕی به‌شكۆ و ئازادی مرۆڤ ده‌نووسێت. له وڵاته‌كه‌یدا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا رێزی ده‌گیرێت. شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو كاتێك نووسینه‌كانیمان بڵاوده‌كرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كریس مێرفی كه سه‌ربه دیموكراته‌كانه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا و سیناتۆری ویلایه‌تی كۆنێتیكت-ه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی نوێی بڵاوكرده‌وه.
كریس مێرفی رایگه‌یاند :ئه‌گه‌ر راست بێت كه‌وا سعوودیه‌كان كه‌سێك به‌فێڵ بانگ بكه‌نه كۆنسولخانه‌كه‌یان كه له ئه‌مریكا ده‌ژی و له‌وێ بیكوژن ئه‌وا ئه‌و كاره به تێكچوونێكی بنه‌ڕه‌تی له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا به ئه‌نجام ده‌گات.
كریس مێرفی پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندبوو ،ده‌بێت سعوودیه ده‌ستبه‌جێ روونكردنه‌وه بدات له‌وه‌ی كه نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، جه‌مال خاشقجی چی به‌سه‌ر هاتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، جه‌مال خاشقجی كه كاتژمێر 13:12 رۆژی سێشه‌ممه، دووی تشرینی یه‌كه‌م به مه‌به‌ستی كاری هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه كردووه، به‌ڵام پاشان له كۆنسولخانه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.