Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:34

قائیمقامییه‌ت 3 ریسۆرانت و کافتریای داخست

بەدواداچوون بۆ كافتریاكانی نێرگەلە دەكرێت
کوردستان TV
100%

بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەكانەوە لیژنەی ریستۆرانت لە مانگی ئەیلولدا ژمارەیەكی زۆر لە ریستۆرانت و كافتریا و گازینۆی داخستووە و سەرۆكی لیژنەكانەكەش دەڵێت " لیژنەكە بەدواداچوون بۆ كافتریاكانی نێرگەلە دەكات "


هەرێم عەبدولرەحمان سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند؛ لە لایەن لیژنەكەوە، لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە (187)سەردان كراوە كە (29) شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و  دەست بەسەر زیاتر لە (140) كیلۆگرام خواردنی خراپ لەوشوێنانەدا گیراوە، هەروەها (3) شوێن بەهۆی جێبەجێ نەكردنی مەرج و رێنمایە تەندروستی، بازرگانی و ڤێتێرنەری-یەكانەوە داخراون.

وتی: لەلایەن لیژنەكانە هاوبەشەكانەوە كە نوێنەری سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزاریەكانی تێدایە، مەرجەكانی كاركردن بە ئەو شوێنانە ووتراون، بەڵام یەكێك لەو مەرجانەی كە پێویستە كافتریاكانی نێرگەلە پابەند بن پێوەی، رێگری كردن لە مناڵی خوار هەژدەساڵە و نابێت نێرگەلەیان پێشكەش بكرێت، هەر شوێنێك پابەند نەبێت بەمەرجەكانی كاركردنەوە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەكانەوە دادەخرێت.


سەرۆكی لیژنەكە وتیشی؛ لە مانگی ئەیلولدا بڕێكی زۆر خۆراك و ماددەی نەشیاو بۆ بەكارهێنان لەلایەن لیژنەی ریستۆرانتەوە دەستی بەسەردا گیراوە، پاش رەزامەندی قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی لەناوبردن لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوی بردووە.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.