Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:46

به‌رپرسێکی عێراقی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیرکرا

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ی عێراقی له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ،  رۆژى پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 4 ى 10 ى 2018  مه‌جید مه‌زهور عه‌بدوڵا  به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌نباربوو به‌هاوكاری ده‌زگاكانى ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر  ده‌ستگیربكه‌ن . 
 


 
ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت  ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ویستوویه‌تى له‌ رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵبێت، كه‌ له‌لایه‌ن دادگا وه‌ داواكراوه‌ به‌پێى مادده‌ى ٣١٥ له‌ یاساى سزادانى عێراقى.

 

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى نه‌زاهه‌دا هاتووه‌ ،  ئه‌و به‌رپرسه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ئیختیلاس(بردنى پاره‌ى ده‌وڵه‌ت) زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر موڵكى گشتى ئه‌و كاته‌ی له‌ پۆسته‌كه‌یدا بووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌نبار.


شوان عه‌زیز

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.