Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:43

کرێکارێکی کورد له‌ که‌رکوک به‌ ڕووداوێکی دڵته‌زێن گیانی له‌ ده‌ستدا

له‌ نزیك بازگه‌ی یه‌كی حوزه‌یران
کوردستان TV
#7
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ شاری كه‌ركوك كرێكارێك له‌ كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی ئۆتۆمبیلێك خۆی پیا ده‌كێشێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ت.

"شێرزاد مه‌جید ساڵح" له‌ دایكبووی ساڵی 1986ی شاری كه‌ركوك و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕووناكی، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ نزیك بازگه‌ی یه‌كی حوزه‌یران ئۆتۆمبیلێك به‌ خێراییه‌كی زۆر خۆی پیا كێشا و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ گه‌ێندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك به‌ڵام به‌هۆی قورسی برینه‌كانی و خوێنبه‌ربوونێكی ناوه‌كی زۆره‌وه‌ نه‌توانرا گیانی ده‌رباز بكرێت.

 دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ستی توێكاری گوازرایه‌وه‌ بۆ پزیشكی دادی كه‌ركوك و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.