به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌ێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ شه‌مه هاوڵاتیه‌كی به‌ساڵاچوو هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كه‌به‌هۆی خنكانه‌وه گیانی له‌ده‌ست دابوو.
ڕاشیگه‌یاند: به‌وته‌ی كه‌سووكاری ئه‌و هاوڵاتیه ناوی (عه‌لی فارس عه‌لی ) له‌دایكبووی 1955دانیشتووی قه‌زای كه‌لاره و به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه ناوبراو خۆی هه‌ڵواسیوه‌وگیانی له‌ده‌ستداوه . پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه‌و پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردوه له‌سه‌رچۆنێتی و هۆكاری ڕوداوه‌كه..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.