Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:21

به‌ ڕووداوێکی هاتووچۆ که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ كه‌لار
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ شه‌مه‌ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - كفری و نزیك گوندی سه‌یده‌ ڕوداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری نیسان ده‌بڵ - ماتوورسكیل ڕوویدا و له‌ئه‌نجامدا شۆفێری ماتووڕسكیله‌كه‌ به‌ناوی ( مسته‌فا كامیل ئبراهیم ) له‌دایكبووی 1972 دانیشتووی ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ته‌رمی ناوبراو به‌مه‌به‌ستی پشكنین ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كراوه‌و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتووچۆ به‌ندكراو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.