تەرمی ژنێكی كورد لە شارۆچكەی فێنتۆن سەر بە شاری ستۆك ئۆن ترێنتی بەریتانیا، لەماڵەكەی خۆیدا بە كوژراوی دۆزرایەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی بەریتانیا ژنێكی كوردی عیراقی بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆی لە ناوچەی فینتۆن دۆزییەوە كە “شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بووە.
پۆلیسی بەریتانیا دەڵێت”ژنەكە ناوی (ئ ڤ ن ن ج دن) و تەمەنی 32 ساڵە، هۆكاریی مردنەكەشی بەهۆی برینداربوونییەوە بووە بە ئامرازێكی تیژ.
ئەو ژنە كوردە خاوەنی چوار كوڕە كە تەمەنیان لە نێوان 4-11 ساڵدایە و پێكەوە ژیاون.
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردۆتەوە”هێزە ئەمنییەكان سێ كەسیان دەستگیركردووە كە گومانیان لێدەكرێت پەیوەندییان بەو رووداوەوە هەبێت كە ئێوارەی دوێنێ هەینی روویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.