كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دوێنێ هەینی دووپاتی كردەوە كە ژمارەی هاووڵاتیانی ژەهراویبوو لە شاری بەسرا گەیشتووەتە سهد و دوو هەزار كهس.
مەهدی تەمیمی بەڕێوەبەری كۆمسیۆنەكە لە بەسرە رایگەیاند تەنها لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا دوو هەزار كەس لە نەخۆشخانەكانی بەسرە تۆمار كراون بەهۆی ژەهراویبوونەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە پلەی گەرماش نزم بووەتەوە و هاووڵاتیان كەمتر پێویستیان بەئاو خواردنەوەیە.
تەمیمی، هۆكاری ژەهراویبوونی ئەم ڕێژە بەرزەی هاووڵاتیانی بەسرەی بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی شارەكە و سوێربوونیەوە گەڕاندەوە.
كە تا ئێستە لە سەرەتای ئەم هاوینەوە بووەتە هۆی ژەهرایبوونی سهد و دوو هەزار هاووڵاتی بەسرە.
بەڕێوەبەری كۆمسیۆنەكە لە بەسرە ئەوەشی دووپات كردەوە كە تا ئێستە حكوومەتی عێراق نازانێت هۆكاری راستەوخۆی ژەهراویبوونی هاووڵاتیان بەم ڕێژە بەرزە چیە، بۆیە تا ئێستە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی بەسرە هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.