Erbil 1°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 07:10

له‌ نێو 21 کچی به‌شدار " ریم " وه‌ک شاجوان هه‌لبژێردرا

ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئه‌ڵماسی پێ به‌خشرا
کوردستان TV
100%


له‌ رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی میسر بۆ ساڵی 2018 كه‌ دوێنی هه‌ینی به‌رێوه‌چوو ، " ریم ره‌ئفه‌ت " نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌ و تاجی شاجوانی ساڵی 2018 ی خسته‌سه‌ر.

له‌م رێوره‌سمه‌دا كه‌ 21  كچ خۆیان هه‌ڵبژاردبوو ، " ریم " توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و تاجی شاجوانی بكاته‌ سه‌ر و نازناوی كچی میسری پێببه‌خشرێت ، له‌ ئێستا به‌ دواوه‌ " ریم " ده‌توانێ خۆی ئاماده‌ بكات بۆ شاجوانی جیهان وله‌ هه‌مان كاتدا  ده‌توانێ به‌شداریی چه‌ندان كاری خێرخوازی بكات .

دوای ده‌رچنی " ریم " به‌ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ رانیا ئه‌یمه‌ن، شرووق شه‌ریف، حه‌بیبه‌ عومه‌ر و  روه‌یدا قاسم هاتوون كه‌ ده‌بنه‌ دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ .

جێی باسه‌ له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا " ریم ره‌ئفه‌ت " ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئه‌ڵماسی پێ به‌خشراوه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.