Erbil 1°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 07:10

تائێستا چارەنووسی هەزار ژنی ئێزیدی نادیارە

لەژێر دەستی داعش ماون
کوردستان TV
#7
100%


بەرپرسێکی کاروباری ئێزیدییەکانی ئاشکرای دەکات، تائێستاش چارەنووسی زیاتر لە (1000) ژن و کچی ئێزیدی نادیارە.

دوابەدوای وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لەلایەن نادیە موڕاد، كچە ڕزگاربووی ئێزدی دەستی داعش، ئەنجومەنی ناوەندی ئێزدیەكان ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هەزار ژن و كچی ئێزدی لای داعش دەستبەسەرن.

ئارفان ئۆرتاك، سەرۆكی ئەنجومەنی ناوەندی ئێزدیەكان لە ئەڵمانیا لە لێدوانێكی، كە ڕۆژنامەی (هێلبرۆنر ستیمی) بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، تا ئێستا نزیكەی هەزار كچ و ژنی ئێزدی لەلای ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش دەستبەسەرن و ڕووبەڕووی دوورخستنەوە و دەستدریزی بوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە نادیە شایەنی لەو خەڵاتە زیاتریشە، چونكە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بەردەوام گەشتی كردووە بۆ ڕاگەیاندنی ئەوەی بەسەر ئێزدیەكان هاتووە.

رایگەیاند: زۆربەی ئەو ژنانە روبەڕوی دەستدرێژیی و ئەنجامدانی تاوان بەرامبەریان بونەتەوە.

نادیە موڕاد، كە لەسەر دەستی چەكدارانی داعش لە ساڵی 2014 ڕفێنرا و دەستدرێژی كرایە سەر و دواتر بە هاوكاری چەند كەسێك دوای سێ‌ مانگ توانی هەڵبێت، دوێنێ هەینی ئەکادیمیای مەلەکی سویدیی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی (2018) بەهاوبەشی بەخشیە نادیە موراد و دێنیس مۆکۆیچی پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان لە وڵاتی کۆنگۆ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.