Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:01

ئه‌دهه‌م بارزانى : سەرکەوتنی پارتی لەهه‌ڵبژاردندا دڵخۆشی کردم هه‌موومان ده‌ست له‌ناوده‌ست بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان

په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌په‌یامێكدا ئه‌دهه‌م بارزانى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و وەرگرتنی چارەسەر،ماوەی مانگێکە لە دەرەوەی وڵاتم،سوپاس بۆ خوداو هەوڵی پزیشکە دڵسۆزەکان ئێستا تەندروستیم زۆر باشە، لە چەند ڕۆژی داهاتووش دەگەڕێمەوە کوردسان، لێرەوە بە گەرمی سوپاس و پێزانین ئاراستەی  جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم کە بەردەوام لە نزیکەوە لە تەندروستی پرسیوم،هاوکات دەمەوێت سوپاسی  سەرکردایەتی پارتی و ئەندام و لایەنگران  و بەرپرسانی ئیداری و سیاسی و سەرجەم  و  هەڤاڵانم بکەم کە لەماوەی مانەوەم لە دەرەوە دڵسۆزی خۆیان نواندوە.

 به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و ڕێژه‌ى زۆره‌ىپارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ده‌ستی هێنا ئه‌دهه‌م بارزانى ڕایده‌گه‌ێنێت  ،  بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پارتی لەڕێگەی بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی زۆری دەنگەکان  دڵخۆشی کردم،هیودارم هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەست لەناو دەست پێکەوە کاربکەن بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی  کێشەو گرفتەکان

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.