Erbil 5°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 09:20

ئومێد خۆشناو : 45 کورسیه‌که‌ى پارتى بوو به‌یادگاریه‌کى له‌بیر نه‌کراو بۆ هه‌میشه‌

حیکمه‌تی سه‌رکه‌وتنی پارتى وه‌فای خه‌ڵکی کوردستان بوو به‌ ڕێبازی بارزانی
کوردستان TV
100%


ئومێد خۆشناو  كاندیدى ده‌رچووى لیستى 183 ى پارتى دیموكراتى كوردستان  له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى  من و ٤٥ له‌ زاکیره‌ی ئێمه پارتیه‌کان،بوو به‌ یادگارێکی له‌بیرنه‌کراو بۆ هه‌میشه.
 هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى ، زۆر باش له‌بیرمه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ خولی ڕابردوو بوومه‌ سه‌رۆکی فراکسیۆن،یه‌که‌م کاری کردم دروستکردنی هۆڵێکی کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆن بوو، ڕاسته‌ ئه‌و کات ژماره‌مان٣٨ئه‌ندام بوو، به‌ڵام به‌ ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتکارم ووت، ژماره‌ی کورسیه‌کان ٤٠تا ٤٥بێت!
ئیتر ئه‌و به‌ڕێزه‌و زۆر خه‌ڵکیتریش پرسیاریان ده‌کرد بۆ؟
منیش ده‌مگۆت انشاالله‌ خولی داهاتوو سه‌روی چل ئه‌ندامان ده‌بێ، سوپاس بۆ خوداو خه‌ڵکی شه‌رفمه‌ندی کوردستان هه‌روا ده‌رچوو.


ده‌قی نووسینه‌كه‌ى ئومێد خۆشناو : 

من و ٤٥
ژماره‌ ٤٥له‌ زاکیره‌ی ئێمه پارتیه‌کان،بوو به‌ یادگارێکی له‌بیرنه‌کراو بۆ هه‌میشه.
زۆر باش له‌بیرمه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ خولی ڕابردوو بوومه‌ سه‌رۆکی فراکسیۆن،یه‌که‌م کاری کردم دروستکردنی هۆڵێکی کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆن بوو، ڕاسته‌ ئه‌و کات ژماره‌مان٣٨ئه‌ندام بوو، به‌ڵام به‌ ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتکارم ووت، ژماره‌ی کورسیه‌کان ٤٠تا ٤٥بێت!
ئیتر ئه‌و به‌ڕێزه‌و زۆر خه‌ڵکیتریش پرسیاریان ده‌کرد بۆ؟
منیش ده‌مگۆت انشاالله‌ خولی داهاتوو سه‌روی چل ئه‌ندامان ده‌بێ، سوپاس بۆ خوداو خه‌ڵکی شه‌رفمه‌ندی کوردستان هه‌روا ده‌رچوو.

هه‌روها له‌ ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و له‌کۆڕ و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان دوا قسه‌ی من ئه‌وه‌ بوو،که‌ ئێمه کاندیدان که‌سمان ئامانج نین، به‌ڵکو ئامانج سه‌رکه‌وتنی پارتیه‌، له‌ کۆتایه‌که‌ی ده‌مگۆت خودا بکات پارتی سه‌ربکه‌وێت و ٤٥کورسی بێنێت، با منی تێدا نه‌بێت، ئه‌وکات هه‌موومان سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، هه‌رچه‌ند نای شارمه‌وه‌ قه‌ناعه‌تی من ٤٢کورسی بوو به‌ڵام که‌ دوعایه‌که‌م ده‌کرد، زۆرترم داوا ده‌کردوو ده‌مگۆت ٤٥.
به‌هه‌رحاڵ ئێستا بردمانه‌وه‌و سه‌رکه‌وتین، حیکمه‌تی سه‌رکه‌وتنه‌که‌شمان ته‌نها و ته‌نها وه‌فای خه‌ڵکی کوردستان و باوه‌ڕیتیان به‌ ڕێبازی بارزانی و متمانه‌یتیان به‌ سه‌رۆک بارزانی،گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه وه‌فاداربین و له‌بیری نه‌که‌ین و خۆمان چاک و چاکتربکه‌ین و به‌ فعلی په‌یڕه‌وکاری ڕێ و ڕێبازی بارزانی نه‌مر بین که‌، بریتیه‌ له‌ عه‌داله‌ت و خۆنه‌ویستی و خاکی بوون و خزمه‌تکاری خه‌ڵک و خاکی کوردستان ....


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.