سیروان بارزانى به‌رپرسى میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خموری هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، به‌هه‌ماهه‌نگى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌بۆردومانى فرۆكه‌ى هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر گوندی كوشاف نزیك رووباری دیجله بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش 5 چه‌كداری داعش كوژران و یه‌كێكیش برینداره .
به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، پێش ئه‌م بۆردومانه‌ى فرۆكه‌ى هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له‌سنوره‌كه شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان ئه‌م چه‌كدارانه و هێزه‌كانى دژه تیرۆری عێراقی ڕوویداوه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.